شاندی هەرێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى ئەمریكا و بەریتانیا له به‌غدا كۆبووەوە

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەردوو باڵیۆزى ئەمریكا و بەریتانیا لە بەغدا كۆبوونەوە.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هەردوو باڵیۆزخانە و باڵیۆزى ئەمریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبوونەته‌وه و كه تێیدا هاتووه، “لە کۆبوونەوەكاندا كە ئەمڕۆدا 25 حوزەیرانی، بەرێوەچوو لەبارەی کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆ كرا، هەردوو باڵیۆزخانە پشیتوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دووپات كردەوە لەپێناو یەكلابوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە جێ ناكۆكەكان”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق دوا كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجام بدەن بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا”.
رۆژى 23ى حوزه‌یران، شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆك وەزیران، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، به ئامانجی تەواوكردنی وتوێژەكانی پێشووی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان، سەردانی شاندەکە بۆ جاری سێیەمە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
تا ئێستا شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى حكومه‌تى ناوه‌ندى.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.
بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەكاندا پرسە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت و شایستە داراییە‌كانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون.
رۆژى دووشەممە ى حوزه‌یران 22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پرسی تایبەت بە دانوستاندنی لەگەڵ وەفدی هەرێم تاوتوێکرد، دواتر رایگه‌یاند: “بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، ئامادەین لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17