هەسەدە سوپاسی پشتیوانیە بەردەوامەکانی یەکێتی دەکات

0
428

SNN

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: “سوپاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هاوسەرۆکەکانی دەکەم بەوەی لە سەرەتاوە پشتیوانی گفتوگۆی یەکڕیزی کورد و شۆڕشی رۆژئاوایان کردووە”.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە: “لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دۆخی ناوچەکە و یەکدەنگی کورد لە رۆژئاڤای کوردستانمان تاوتوێ کرد و هەسەدە سوپاسی پشتیوانیە بەردەوامەکانی یەکێتی بۆ شۆڕشی کورد و ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا دەکات”.

فەرماندەی گشتی هەسەدە باسی لەوەشکرد: “گفتوگۆکانمان لەگەڵ هاوسەرۆکەکەی یەکێتی برایانە بووە و گفتوگۆمان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دۆخی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و پرسی دیالۆگی كورد کردوە”.

وتوشیەتی: “یەکێتی لەسەرەتاوە پشتیوانی دیالۆگی یەکڕیزی كورد و شۆڕشی رۆژئاوا بووە بۆ ئەوەش سوپاسی هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دەکەم”.

17ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەردو ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) لە رۆژئاڤای کوردستان لەسەر روانگەیەکی سیاسی هاوبەش رێککەوتن، بەوەش یەکەم قۆناغی ئاشتەوایی و دروستکردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردیان بە چاودێری فەرماندەیی هەسەدە و نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئەنجام گەیاند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this