بە پێی راپرسییەکان جۆ بایدن پێشەنگی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەبێت

0
435

SNN

به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییانه‌ی له‌لایه‌ن نیویۆرك تایمز و كۆلێژی سیه‌نا ئه‌نجام دراون، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چانسی سەرکەوتنی لە تره‌مپ زیاترە.

به‌پێی راپرسیه‌كان، جۆ بایدن به‌ 14 خاڵ لە پێش سه‌رۆكی ئه‌مریكا کەوتووە، بەو پێیەش پشتیوانییه‌كان بۆ بایدن-ی تاكه‌ به‌ربژێری دیموكراته‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ له‌سه‌دا 50، به‌ڵام تره‌مپ توانیوویه‌تی له‌سه‌دا 36ی پشتیوانی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌ كاتێكدا زیاتر ده‌نگده‌رانی ژن، ره‌شپێست و هیسپانییەکان (لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەمریکای لاتینن) پشتیوانی له‌ بایدن ده‌كه‌ن، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئەم دوایەی تره‌مپ به‌رامبه‌ر پەتای كۆرۆنا و خۆپیشاندانه‌كانی دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی پشتگیریكردن لە ترەمپ كه‌می كردووه‌.

هەر بە گوێرەی راپرسییەکان، له‌سه‌دا 52ی ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ سپیپێستانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوارووی ٤٥ ساڵه‌وه‌یه‌ پشتگیری لە بایدن ده‌كه‌ن، له‌سه‌دا 30یان پشتگیری له‌ تره‌مپ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها دوو له‌سه‌ر پێنجی ده‌نگده‌ره‌ سپیپێسته‌كانی سه‌روو ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ هه‌ڵوێستی تره‌مپ به‌ باش نازانن له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this