هەڵمەتی هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیيان بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەدەچێت

0
182
به‌رٍێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
بە پاڵپشتی دارایی رێكخراوی (USID)ی ئەمەریكی و بە هەماهەنگی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە و رێكخراوی (نوێ) بۆ پاراستنی ژینگە، هەڵمەتێكی نشتیمانی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بەمەبەستی پاراستنی ئاو لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی نامیلەكە و ڤیدیۆی هۆشیارییەوە جێبەجێدەكەن.

قەیسەر رەحمان، بەرپرسی رێكخراوی نوێ‌ بۆ پاراستنی ژینگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی هەڵمەتەكەی خستەڕوو و وتى: “ئامانجی هەڵمەتەكە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییانە بە مەبەستی پاراستنی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، بۆ ئه‌م مەبەستەش هەڵمەتەكەمان بە سێ قۆناغ جێبەجێ‌ دەكەین كە خۆی لە: بڵاوكردنەوەی رێنمایی، هاندانی مامۆستایانی ئاینی بۆ بڵاوكردنەوەی رێنماییەكان و دروستكردنی ڤیدیۆی هۆشیاری و بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ده‌بینێته‌وه‌”.

وتیشى: “بە دەرفەتمانزانی كە ئه‌م پرۆژەیە بقۆزینەوە بۆ راگەیاندنی هەڵمەتێكی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش دەستدەكەین بە بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی بەسەر چین و توێژە جیاوازەكانی دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە”.

له‌باره‌ى كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌ بەرپرسی رێكخراوی نوێ‌ باسی لەوەشكرد: “هەڵمەتەكەمان چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت ئەوەش لەپێناو پێدانی رێنمایی لەبارەی بەفیڕۆنەدانی ئاو لەلایەك، لەلایەكی دیكەشەوە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بەشی بکە لە
تاگەکانژینگە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this