به‌هۆی پێكانه‌وه‌  ماتیۆی به‌رگریكاری پێشووی به‌رشەلۆنه‌ واز ده‌هێنێت

0
672
ماتیۆ

SNN Sport

 

جیرێمی ماتیۆ یاریزانی فه‌ره‌نسی و به‌گریكاری پێشووی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ و ڤالنسیا، وازهێنانی له‌ تۆپی پێ راگه‌یاند، پاش رووبه‌رووبوونه‌وی بۆ پێكانێكی قورس له‌ میانه‌ی راهێنانه‌كان لەگەڵ یانەی لیشبوونە له‌م هه‌فته‌یه‌دا.

 

ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبوونه‌ی پۆرتوگالی  له‌ كۆتایی حوزه‌یران كۆتایی دێت ، به‌ڵام به‌ پێی راپۆرته‌كان بێت یانه‌كەی‌ ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی داوە.

 

ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵه‌  له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا 582 یاری له‌ ماوه‌ی  16 وەرزدا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ 126 یان له‌ خولی ئیسپانی بووه.

 

ماتیۆ له‌ 2017 چووه‌ ریزەکانی یانه‌ی لیشبوونه‌ و پارێزگاری له‌ پێگه‌كه‌ی خۆی كرد له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ و له‌گه‌ڵیاندا دووجار نازناوی جامی پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێناوه لە ساڵەکانی‌  2017 و 2018 .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this