وه‌زاره‌تى دارایی بە فەرمی لێبڕینی %21ى مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند

0
3399
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN- عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراوێكی فەرمی شێوازی بڕینی %21 ی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی راگەیاند، بە جۆرێك دەسەڵات دراوەتە وەزارەتەكان شێوازی راگرتنی %21 تەمویلكردنی مووچە جێبەجێبكەن.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایيدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و ئەمڕۆ 25ى حوزه‌یران، گشتاندنی بۆ كراوە ئەوە خراوەتەڕوو، “تەمویلكردنی %79 ی مووچە و شایستە دارایەكانی گشت وەزارەت و دەستەكان، راگرتنی %21 كە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەتەكان و دەستەكانەوە بە شێوەی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشیناندا جێبەجێدەكرێت”.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “خودی وەزارەت و دەستەكان سەرپشكن لە دیاريكردنی رێژەكانی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران بە جۆرێك كە دادپەروەری تیادا بەرجەسته‌ ببێت، لەدوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران، میزانی مراجەعە بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری”.

هەر لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئەوەشهاتووە، “خەرجكردنی تەواوی لە%100 مووچە و شایستە داراییەكانی بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتی، هەروەها ئەو مووچەخۆرانەشی كە لە مووچەكانیان لە خوار 300 هەار دینارەوەیە ده‌بێت، هاوكات خەرجكردنی رێژەی %50ی شایستە داراییەكانی بۆ پلە تایبەتەكان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كە بە پلەی تایبەت خانەنشینكراون”.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

 

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this