كه‌سێكى تر له‌گه‌رمیان بە کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

0
289

SNN- سیروان حه‌سه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان لەنەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا كه‌سێكى تر به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا و هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ كه‌س به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د. هاوار وشیار بەڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له‌ كه‌لار به‌ SNی راگەیاند “نه‌خۆشى سێیه‌م كه‌ ته‌مه‌نى 59 ساڵه‌، ئه‌مڕۆ هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و بارودۆخى زۆر خراپ بووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ڕووى هه‌ناسه‌دانه‌وه”.

وتیشی: “راسته‌وخۆ ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد و چاره‌سه‌ریان بۆ كردووه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ سوود وه‌رگرێت و سه‌رئه‌نجام گیانى له‌ ده‌ستداوه”.

به‌وته‌ى ناسیاوێكى نزیكیان، ئه‌و كه‌سه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بووه‌.

ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى گه‌رمیان سێ كه‌س كه‌ دوو ئافره‌ت و پیاوێكن، به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this