شه‌رار حه‌یده‌ر : پرۆژه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د رازی ته‌واو ده‌كه‌م

0
302
ئەحمەد رازی

SNN Sport

 

شه‌رار حه‌یده‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی كه‌رخ هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ خۆ گرتنی ” پرۆژه‌ی مۆندیال  دووپات كرده‌وه‌ كه‌ كۆچ كردوو‌ ” ئه‌حمه‌د رازی ” رایگه‌یاندبوو بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دۆخی تۆپی پێی له‌ عێراق.

 

حه‌یده‌ر  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  له‌ په‌یجی فه‌رمی یانه‌كه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ وتی ” خواستی ئه‌حمه‌د رازی جادووگه‌ر گێرانه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق بوو بۆ درەوشانه‌وه‌ی وه‌ك چۆن یاریزان بوو ،هه‌موان گۆرانیان بۆ  ده‌وت ، ئه‌ویش له‌ رێی پڕۆژه‌كه‌ی كه‌ ناوی نابوو ” مۆندیال “سه‌رباری چوونه‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی   یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و ركابه‌ری كردن له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پرۆژه‌ گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحه‌كه‌ ،ئەمەش وه‌كو وفایه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی و خواست و ئاره‌زووی ئه‌حمه‌د رازی جادووگه‌ر .

 

حه‌یده‌ر روونیكرده‌وه‌ كه‌ ” هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌ گه‌ڕ بۆ له‌ خۆ گرتنی پرۆژه‌كه‌ بێ ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ له‌ ناحه‌زان و ده‌نگه‌ نه‌شازه‌كان كه‌ باشه‌یان بۆ وه‌رزشی  عێراق ناوێت ” .

 

هه‌روه‌ها وتی ” ئیداره‌ی یانه‌ی كه‌رخ بریاریداوه‌ به‌ ناونانی یاریگای یانه‌كه‌ به‌ ناوی ” حۆالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د رازی ” پاش راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاندرا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this