عێراق.. 122 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستدا

0
174

SNN-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و پەپێی راگەیەنراوەکە پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هه‌زار و 920 حاڵەتی کۆرۆنا کراوە و تووشبوونی 2 هه‌زار و 54 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ تۆمار کراوە.

هاوکات بەپێی راگەیەنراوەکە، 122 کەس گیانیان لەدەستداوە بەکۆرۆنا و کۆی گشتی مردن تا ئەمڕۆ 1559 کەسە.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، 41193 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 18859 کەس چاکبوونەتەوە و 20775 کەس لەژێر چاودێریدان و 247 هاووڵاتیش حاڵیان جێگیر نییە.

هەروەک ئەمڕۆ 808 کەسی دیکە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و تا ئێستا 500723 کەس پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this