لەهێرشێکدا بە چەقۆ 3 کەس لەسکۆتلەندا کوژران

0
210

SNN-

لەشاری گڵاسکۆی سکۆتلەندی کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و لەئاکامدا 3 کەس کوژران، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت “هێرشەکە زۆر سامناک بووە”.

وتەبێژی پۆلیسی شارەکە دەڵێت: “لەگەڵ رووداوەکەدا هێرشکارەکە بە تەقەی هێزەکانیان راستەوخۆ کوژراوە”.

سەندیکای پۆلیسی سکۆتلەندی دەڵێت: “پێشتر زانیاری و راپۆرتیان هەبووە کە بەچەقۆ هێرش کراوەتە سەر کارمەندێکی پۆلیس، بەڵآم هێشتا روون نییە پۆلیس پێکراوە یاخود نا”.

لای خۆیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی هێرشەکەوە وتی: “زۆر خەمبارم، هێرشەکە زۆر مەترسیدارە” و بەپێی میدیا ئینگلیزییەکان، سێ کەس کوژراون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this