“گیراوانی دوێنێشەوی حیزبوڵا رادەستی ئاسایشی حەشدی شەعبی کراون”

هێزی دژەتیرۆری عێراق
SNN-
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەئاژانسی هەواڵی روسیای وتووە “دەسەڵاتدارانی عێراق گیراوانی دوێنێشەوی کەتیبەکانی حیزبوڵایان رادەستی هێزی ئاسایشی حەشدی شەعبی کردووە”.
سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە “مستەفا کازمی و چەند سیاسییەک لەگەڵ دەستەی حەشد کۆبوونەتەوە و راگیراوەکانیان تەسلیم کردۆتەوە”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆک ئەرکانی حەشد (ئەبو فەدەک) قسەیان لەگەڵ کازمیی کردووە کە دەبێت گیراوەکان بداتەوە دەست دادوەری حەشدی شەعبی.
شەوی رابردوو دژە تیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر هێزێکی حەشدی شەعبی کە بەشێکن لە کەتائیبی حیزبوڵا کە ئەمریکا تۆمەتباری کردوون بە ئەنجامدانی هێرشی موشەکی دژی هێزەکانی لە عێراق.
ئەوانەی دەستگیرکران دوای ماوەیەکی کەم گواسترانەوە بۆ باڵی ئاسایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەڵام بەرپرسێکی حکومی دیکە ئەوەی ڕەتکردەوە و وتی: “دەستگیرکراوەکان هێشتا لە دەزگای ئاسایش دەستبەسەرکراون”.
هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی هەڵکوتانە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی رایگەیاند “ئەو چەکدارانە پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر ناوچەی سەوز”.
لە راگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو: “بە فەرمانی دادوەر 14 کەس لەلایەن هێزی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراون و پاشان رادەستی لایەنی پەیوەندیداریان کردون تاوەکو لێکۆڵینەوەی دادگا تەواو دەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17