هەرێم و بەغدا لەڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن

0
1780

SNN- هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: هەرێم و بەغدا لەو گفتوگۆیانەی کردوویانە لێکنزیکبوونەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا رێکدەکەون.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “دانیشتنەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراقی بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆوە بینیوە و هەردوولا لە گفتوگۆکانیان لەبارەی کێشەکان لێکنزیکبوونەتەوە”.

وتیشی: “بەپێی بەدواداچوونەکان هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات لە بەرامبەردا هەرێم داوای ۹۰۰ ملیار دیناری مانگانەی کردووە، بەڵام حکومەتی عێراقی ئەمەی رەتکردۆتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان کە SNN دەستیکەوتووە، لە کۆتا دانیشتندا هەرێم و بەغدا گفتوگۆی جددییان کردووە و عێراق ئامادەیی خۆی نیشاداوە بڕی شەشسەد ملیار دیناری مانگانە بداتە هەرێم لەبەرامبەر رادەستکردنی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا، بۆیە ئەگەری بەهێز هەیە لە نزیکترینکاتدا حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتنێکی تازە واژۆ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this