تەندروستی جیهانی: دوای هاوین شەپۆلێکی توندتری کۆرۆنا دەردەکەوێت

0
1243

SNN

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دەدات لەوەی شەپۆلێکی توندتری کۆرۆنا دوای وەرزی هاوین هێرش بکاتەوە سەر مرۆڤایەتیی کە وەک ئەنفلەوەنزای ئیسپانی وایە.

رانیێری گوێرا کە پزیشکێکی ئیتالی-شە دەڵێت: “بەهەمان ئەو شێوەیەی پێشبینیمان کرد، کۆرۆنا خۆی پێشدەخات و وا لەخۆی دەکات ببێتە هاوشێوەی ئەنفلەوەنزای ئیسپانی”.

دەشڵێت: ” ئەنفلەوەنزای ئیسپانی-ش کاتی خۆی لەهاویندا دیار نەما، بەڵام دواتر و لەمانگی 9 و 10 دا بەتوندتر گەڕایەوە و زیاتر لە 50 ملیۆن کەسی کوشت”.

تائێستا لەجیهان زیاتر لە 9 ملیۆن و 717 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 251 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و 492 هەزار کەسیشی کووشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this