ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بە 4  گۆڵ شکستی بە لیچی هێنا

0
161
یۆڤانتۆس

SNN Sport

 

لە خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی 28 دا، یانەی یۆڤانتۆس توانی 4-0 لە یانەی لیچی بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.

 

یاریەکە لە یاریگای یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامدرا، دوای چەند هەوڵدانێک، خانمە پیرەکە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، گێمی یەکەم 0-0 کۆتایی هات.

 

لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس باشتر یاری کرد، توانی لە خولەکەکانی 53، 62، 83 ،86 چوار گۆڵ لە لایەن یاریزانان، دیبالا، رۆناڵدۆ، هیگواین و دی لێگت بکات و یاریەکە 4-0 بباتەوەو پێشەنگی سیرا ئای بەهێزتر بکات.

رۆناڵدۆ توانی گۆڵی ژمارە 23 لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بکات.

 

بەم بردنەوە یانەی یۆڤانتۆس خاڵەکانی لە پێشەنگ بووە 69 خاڵ و لە پلەی یەکەم دەبینرێت.

یانەی لیچی 25 خاڵی هەیەو لە پلەی 18 دەبینرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this