سبەى سەرکردایەتى یەکێتى کۆدەبێتەوە

0
284
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-هەوراز ئەحمەد

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێـتى رایدەگەیەنێت: “سبەى یەکشەممە کۆبونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى لە شارى سلێمانى بەڕێوە دەچێت و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی هەرێم و خراپی باروگوزەرانی هاووڵاتیان دەکرێت”.

د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێـتى نشتیمانى کوردستان بە SNNی راگەیاند: “سبەى یەکشەممە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى لە شارى سلێمانى بەڕێوە دەچێت و وتوێژ لە بارەى سەرجەم ئەو پرسانە دەکرێت کە ئێستا دەگوزەرێت لە کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەى ئابوورى و دابەش نەکردنى مووچە و خراپى گوزەرانى هاووڵاتیان و گرفتى تەندروستى و لەشکرکێشییەکانى وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان گەنگەشە دەکرێت”.

لە بارەى پەیوەندیەکانى نێوان یەکێتى و پارتى و دەست پێکردنەوەى گفتوگۆى ئەو دوو حزبە، د.سۆران وتى: “یەکێتى و پارتى لە پاش کۆنگرەیەى یەکێتیەوە هیچ کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکیان نەکردوە هەندێک کێشە و گرفت هاتە ئاراوە کە بووبە بەربەست لە ئەنجامدانى گفتوگۆى دووقۆڵى بەڵام ئەم قۆناغەى ئێستا پێویستى بە یەکڕیزى و گفتوگۆى هەموو لایەنەکانە بەهیواین لە داهاتوویەکى نزیکدا گەڕى کۆبونەوەکان لەگەڵ سەرجەم حزبەکان دەست پێ بکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دۆخێکى ئاڵۆز لە ناوچەکە دەگوزەرێت لە رووى ئابوورى و ئاسایش و تەندروستیەوە بۆیە ئەم قۆناغە دەبێـت بە هەموومانەوە تێیپەڕێنین و گفتوگۆ و کۆدەنگى لەسەر بکەین و ناکۆکیەکان وەلا بنێین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this