گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 27/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
951
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە 27/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

 

  • دەستیان لێ نادرێت.
  • هەریەکە لە کارڤاخال، بنزیمە، رامۆس، ڤاران و کۆرتوا لە هەموو یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدابوون، دوای وەستانی خولەکان و ئەم یاریزانانە دەستیان لە یانەکە لێنادرێت.
  • ئارسری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە هەنگاوێکی ماوە یانەنەکەی بەرەو یۆڤانتۆس جێبهێڵێت.

 

مارکا:

 

  • زیدان شێوازەکەی فراوان دەکات.
  • زیدانی راهێنەر لە ئێستادا لە چوار پێکهاتەی جیاوازدایە لەگەڵ ریاڵ مەدرید و شێوازی نوێی دژی مایۆرکا یاری پێکرد بە کە 4-2-3-1 بوو.
  • ئەم هەفتە بۆ بەرشەلۆنە تەنیا یەک ئامانجی هەیە، بردنەوەو یان بردنەوە.
  • لە بالایدۆس یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید تاقیکردنەوەیەکی قورسی دژی ئەلاڤێس هەیە بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئێستا کاتی تۆیە.
  • چاوەکان لەسەر ریکی پویگە،دوای ئامادەنەبوونی بۆسکێتس و دی یۆنگ لەوانەیە سیتینی راهێنەر پشت بە پویگ و فاتی ببەستێت.
  • ئارسر رێکەوتنی سەرەتایی کردووە بۆ چوون بۆ یانەی یۆڤانتۆس.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بردنەوە دژی سەلتاڤیگۆ تۆمار بکات و فشارەکانی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر بکات.

 

سپۆرت:

 

  • رۆڵەکە بۆ ئێوەیە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوەو فشارەکانی لەسەر مەدرید زیاتر بکات.
  • ئارسر رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس کردووە بۆ چوون بۆ ئەو یانەیە.
  • کلۆپ مێژوو لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ دەنوسێتەوە.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this