“داخستنى مه‌زادخانه‌ى كه‌لار سه‌دان هاووڵاتی بێكار ده‌كات”

0
251
وێنه‌یه‌كى مه‌زادخانه‌كه‌ى كه‌لار | SNN

SNN – سیروان حه‌سه‌ن

مه‌زادى هه‌ینى كه‌لار كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌زاده‌ گه‌وره‌كان و له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستانه‌وه‌ خه‌ڵك رووى تێده‌كات به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تا كاتێكى نادیار داخرا، كاسبكارێكى ئه‌و مه‌زادخانه‌یه‌ش ده‌ڵێت: پێویسته‌ حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بۆ مه‌زاده‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى بازاڕ و ماركێته‌كان كراوه‌بێت، چونكه‌ بژێوى ژیانى سه‌دان كه‌سى له‌سه‌ره‌.

به‌ پێى راگه‌یاندراوێكى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای کەلار، بە بڕیاری قایمقامی کەلار مەزادی رۆژی هەینی شاری کەلار داخرا”.

مه‌زادى هه‌ینى كه‌لار كه‌ له‌ ئێوارانى پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وامى ده‌بێت، یه‌كێكه‌ له‌ مه‌زاده گه‌وره‌كانى سنووره‌كه‌، جگه‌ له‌ ناوچه‌كانى گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى كوردستان، هاوكات له‌ شاره‌كانى عێراقیشه‌وه‌ پێشتر له‌ وڵاتى ئێرانیشه‌وه‌ هاووڵاتییان سه‌ردانیان ده‌كرد.

حاجى محه‌مه‌د ساڵح، كاسبكاره‌ و له‌ مه‌زاده‌كه‌دا ئیشده‌كات له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ئێمه‌ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى كۆنه ‌و ده‌ستى دوو له‌نێو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كڕین، هه‌ینى له‌ مه‌زاده‌كه‌ نمایشى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بیفرۆشینه‌وه‌ یان هه‌ر زۆرجار له‌ مه‌زادى كه‌لار كه‌لوپه‌ل له‌ هاووڵاتییان ده‌كڕنه‌وه”‌.

وتیشى: “ئێستا به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه‌ بازاڕى ئیشكردنمان دابه‌زیووه‌، چونكه‌ مه‌زادى كه‌لار مه‌زادێكى گه‌وره‌یه‌ به‌ سه‌دان هاووڵاتی تیایدا كار ده‌كات، ئێستاش بێكارن  یان كاره‌كانیان وه‌كو ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ مه‌زاد بن و ناچارن كه‌متر كڕین و  فرۆشتن بكه‌ن”.

ئه‌و كاسبكاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داواده‌كه‌ین هاوشێوه‌ى بازاڕ و ماركێته‌كان چاره‌سه‌ر بۆ مه‌زاده‌كه‌ى بدۆزرێته‌وه‌، به‌وه‌ى كاسبكاران پابه‌ندبكرێن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ و رێگه‌یان پێ بدرێت كاربكه‌ن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this