ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بە تەواوی لە چوون نزیکبووەتەوە

0
1582
بەرشەلۆنە

SNN Sport

 

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئیسپانیەکان کە ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، ئارسری بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی نزیکبووەتەوە لە چوون لە یانە کەتەلۆنیەکەو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەکات.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان ، ئەو یاریزانە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس کردووە و  لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە دەکات ، رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بەرشەلۆنە لەگەڵ پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس گۆڕینەوەی پێدەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کیکی سیتین لە نوێترین لێدوانیدا هەموانی لە مانەوەی ئارسر دڵنیاکردووەتەوەو راهێنەری یۆڤانتۆسیش ماوریسیۆ ساری رایگەیاند:پیانیچ تا کۆتایی مانگی ئاب لەگەڵمان بەردەوام دەبێت،هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە لە داهاتوودا،لە ئێستادا هیچ شتێک نازانم، بەڵام دڵەڕاوکێم نیە بۆ چوونی ئەو یاریزانە.

ئارسر بەرایلییەو تەمەنی 23 ساڵە، لە 11ی ئازاری ساڵی 2018 وە لە یانەی گریمۆی بەرازیلییەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 9 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this