
ئەحمەد عوبێد
SNN Sport
ئه‌حمه‌د عوبێد یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆك و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
عوبێد لە لێدوانێكیدا وتی ” ئه‌و پشكنینانه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا ئه‌نجاممدا ، تووشبوونمان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپات ده‌كه‌نه‌وه “.
هه‌روه‌ها وتی ” له ئێستادا رووبه‌رووی كەره‌نتینه بوومه‌ته‌وه و پابه‌ندم به رێنمایی پزیشكه‌كان له پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م نه‌هامه‌تییه “.
ئەم یاریزانە داوای له عێراقییه‌كان كرد بۆ پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ خۆلادان له تووشبوون به ڤایرۆسەکە “.
جێی باسه ژماره‌یەك له وه‌رزشكارانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی ژمارهیەكیان وه‌كو عه‌لی هادی و ئه‌حمه‌د رازی و محه‌مه‌د یاسین .
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17