ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەیانتوانیوە ئاسایشی وڵات بپارێزن

0
319

SNN

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راپۆرتێکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: ” هێزە ئەمنییەکانی عێراق، وەک پێویست نەیانتوانیوە ناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش کۆنترۆڵ بکەن لە کاتێکدا داعش لە هەوڵدابووە سەرهەڵبداتەوە”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا راپۆرتێکی پەیوەست بە رەوشی ئەمنی عێراق بڵاوکردەوە کە ساڵانە کۆنگرێس سەبارەت بە هێرشی رێکخراوی داعش و گروپە چەکدارییە هاوشێوەکانی، پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دەکات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “هێزە ئەمنییەکانی عێراق، وەک پێویست نەیانتوانیوە ناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش کۆنترۆڵ بکەن، چونکە داعش وەک پاڵپشتییەک بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی خەلافەتەکەی، بەردەوامە لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کردەی تیرۆریستی بۆ بەئامانجکردنی هێزە ئەمنییەکان و کەسانی سیاسەتمەدار و هاووڵاتیانی مەدەنی وڵاتەکەش”.

لە راپۆرتەکەدا نوسراوە: “رێکخراوی داعش، هەر بە ئامانجی دووبارە دامەزراندنی خەلافەتەکەی هەوڵیداوە پاڵپشتی دانیشتوانی ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ خۆی بەدەست بهێنێت، چونکە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال روون نییە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتە روو کە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی داعش لە ساڵی رابردوودا لە عێراق بەراورد بە ساڵانی پێشتر، کەمتر بووە.

ئەو راپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە بەشێکە لە راپۆرتی ئەمریکا تایبەت بە تیرۆر و ئەو مەترسییانەی لەسەر ئاسایشی وڵاتە جیاوازەکان دروستدەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this