لە عێراق دوو هەزار و 69 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
105
ئاماری کۆرۆنا لە عێراق

SNN

ئەمڕۆ  دوو هەزار و 69 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 101 کەسی دیکەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی راگەیەندراویکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە: زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناوچەی رەسافەی بەغدا بووە کە 303 حاڵەت بوون.

ئاماری ناوچەکانی دیکەش بەمجۆرە بوون: (کەرخ  340 تووشبوو، توب 37 تووشبوو، نەجەف 137 تووشبوو، سلێمانی 255 تووشبوو، هەولێر 50 تووشبوو، هەولێر 50 تووشبوو، دهۆک شەش تووشبوو، کەربەلا 92 تووشبوو، کەرکوک 48 تووشبوو، دیالە 77 تووشبوو، واست 59 تووشبوو، بابل 62 تووشبوو، بەسرە 116 تووشبوو، میسان 174 تووشبوو، دیوانیە 99 تووشبوو، زیقار 157 تووشبوو، ئەنبار 18 تووشبوو، نەینەوا 14 تووشبوو، سەڵاحەدین حەوت تووسبوو، موسەنا 23 تووشبوو).

هەر ئەمڕۆ لە عێراق هەزار و 79 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات 101 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە 12 حاڵەت لە سلێمانی و یەک لە هەولێر و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە کەرکوک هەبووە.

بەو پێیەش تا ئێستا 43 هەزار و 262 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، 19 هەزار و 938 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 660 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this