باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی یانە نایابەکانی عێراق دانرا

0
83
بالەی پێشمەرگە

SNN Sport

به‌ هۆی  دۆخی ئێستای عێراق و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یه‌كێتی تۆپی بالەی عێراق بریاریدا به‌ تەواونەکردنی وه‌رزی 2019-2020 و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە پاڵەوان دیاری کرد.

یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق  له‌به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی  له‌ رێی ئۆنلاینه‌وه‌  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی وه‌رزی 2019-2020ی خولەکەو تێیدا پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاری کرا  کە پێشمەرگە بوو”.

هه‌روه‌ها وتی ” یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق بریاریدا  به‌  پشت به‌ستن بە ئه‌نجامه‌كانی دوایین کۆبوونەوەی  خولی یانه‌كانی عێراق بۆ پله‌ نایاب ( خولی شه‌هیدان ) وه‌كو دوا کۆبوونەوەی كۆتایی بۆ وه‌رزی 2019-2020 ، پاڵپشت به‌ ره‌زامه‌ندی و وه‌ڵامی یانه‌ ركابه‌ره‌كان و به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی کۆبوونەوەی كۆتایی و رێنماییه‌كانی لیستی  هونه‌ری و پێشبڕكێكان ،روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ :

پله‌ی یه‌كه‌م ( یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ).

پله‌ی دووه‌م (یانه‌ی به‌حری).

پله‌ی سێیه‌م ( یانه‌ی گازی باشوور ).

پله‌ی چواره‌م ( یانه‌ی هه‌ولێر ).

هه‌روه‌ها وتیشی: پیرۆزباییمان بۆ یانه‌ براوه‌كان و به‌شداریكردن  له‌ خولی تایبه‌ت به‌و هیوایه‌ی یانه‌كان ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو2020-2021″.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this