راهێنەری بەرشەلۆنە هۆکاری یەکسانبوون بە سەلتاڤیگۆ ئاشکرا دەکات

0
3071
کیکی سیتین

 

SNN Sport

 

لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی 32 دا، یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لەدەستداو 2-2 لەگەڵ یانەی سەلتاڤیگۆ تووشی یەکسانبوون بوو.

دوای یاریەکە کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە قسەی لەسەر یەکسانبوونی یانەکەی 2-2 بە سەلتاڤیگۆ کردو  رایگەیاند: کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو بەڵام لە بەردەم گۆڵدا بزر بووین، گۆڵی دووەمی یانەی سەلتاڤیگۆ رۆحیەتی یاریزانەکانی کوشت، گەڕانەوەی یاریزانەکان بۆ دواوە شتێکە ئاسایی نیە، گۆڵی دووەمی ئەوان هۆکاربوو بۆ ئەوەی یاریزانەکان بگەڕێنەوە بۆ گۆڵەکەی خۆیان”.

 

وتیشی” ئێمە دەبێت هەموو یارییەکان ببەینەوەو چاوەڕوانی یانەی ریاڵ مەدرید بکەین، بەڵام لەم یارییە دەمانتوانی لە گێمی یەکەم کۆتایی بە یاریەکە بهێنین و ئەنجامەکە بە سوودی خۆمان یەکلایی بکەینەوە”.

 

لە کۆتایدا وتی: خۆمان بەدەستەوە نادەین و هەوڵ دەدەین خاڵەکانمان زیاد بکەین و فشار دروست بکەین”.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this