ئەمریکا رەتیدەکاتەوە بەشدار بووبێت لەدەستگیرکردنی ئەندامانی حیزبوڵای عێراق

0
413

SNN-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیران رەتیکردەوە وڵاتەکەی بەشداریی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی کردبێت کە سەر بەحیزبوڵای عێراقین.

پێشتر لەزاری ئەلینا رۆمانۆفسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەکوێت وا بڵاوکرایەوە کە هێزی ئەمریکی بەشداربووە لە ئۆپراسیۆنەکەدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا دەڵێت: “ئەو کەناڵەی لێدوانی ژنە باڵیۆزەکەی بڵاوکردۆتەوە، کاری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەیە”.

درەنگانێکی شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو هێزێکی دژەتیرۆری عێراق دایان بەسەر بارەگایەکی کەتیبەکانی حیزبوڵادا لەناوچەی دۆرەی شاری بەغدا و 14 چەکداریان لێ دەستگیر کردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this