کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت

0
358

SNN- هەولێر

لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان فەرماندەیی گشتیی و یاریدەدەرانی فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لەعیراق و سوریا و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامدەدرێت.

سەرچاوەیەکی سەربازی لەوبارەیەوە بە SNNی راگەیاند: “بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا فەرماندەیی گشتیی و  یاریدەردەرانی فەرماندەیی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا لە هەولێر لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کۆببنەوە”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “بە زارەکی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریکراوە، بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمی کە لە چ ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت و ئەگەری بەهێزیش هەیە لە ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە لەهەولێر ئەنجامبدرێت”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this