فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: چیتر رێگە بە موشەکبارانی ناوچەی سەوز نادەین

دژە تیرۆری عێراق
SNN
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە رێگە نادەن جارێکی دیکە ناوچەی سەوز بکرێتەوە ئامانج.
عەمید یەحیا رەسول لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی زانیاری وردتری لەبارەی ئەو 14 کەسەی حەشدی شەعبی خستەڕوو کە لە میانی ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆردا دەستگیرکرابوون و رایگەیاند: “لەو ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانی دژە تیرۆر ئەنجامیدابوو دەستیشگیراوە بەسەر سەکۆی مووشەک بۆ کردنە ئامانجی ناوچەی سەوز، ئەوە گەڕانەوەی شکۆ بوو بۆ دەوڵەت”.
یەحیا رەسول روونیکردەوە کە لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوەکان بەردەوامە و جەختی لەوەشکردەوە کە رێگەنادەن جارێکی دیکە ناوچەی سەوز بکرێتەوە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی حەشدی شەعبی ئازادکردنی ئەو 14 گیراوەی ئەندامانی حزبوڵڵای رەتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە راپۆرتی رۆژنامەکانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی ئاماژە بە ئازادکردنی ئەو گیراوانە درابوو.
بەرپرسی راگەیاندنی کارگێری ناوەندی حەشدی شەعبی، موئەید ساعدی وتوویەتی: “ئەو 14 دەستگیرکراوە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رادەستی ئاسایشی حەشد کراون، لە ئێستادا دەستبەسەرن و ئازادنەکراون”.
ساعدی روونیکردەوە کە وێنەی رادەستکردنی گیراوەکان لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاسایشی حەشد کەسانێک وا لێکیانداوەتەوە کە ئەوانە ئازادکراون، ئەمەش راست نییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گیراوانە ئازاد ناکرێن تاوەکو لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تەواو نەکرێت.
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێشهۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ دەدرێت
1 هەفتە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش