لەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ژمارەیەک چەکداری ئێرانی کوژران

0
582

SNN-

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند “شەش ئەندامی میلیشیا چەکدارەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون پاش ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی لە نزیک سنووری عێراق کردونیەتە ئامانج”.

روانگەکە دەشڵێت: “ئەو شەش چەکدارە ئێرانییە گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکەی ئیسرائیلییەوە کرابێتنە ئامانج کە سەرەڕای ئەوان بارەگای سوپای سوریاشی کردۆتە ئامانج لە گوندی عەباس-ی شاری ئەلبوکەمال لە خۆرهەڵاتی دێرەزوور”.

لەم ساڵانەی دواییدا ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر سوریا زیاد کردووە کە بەشێوەیەکی زۆر بارەگاکانی سوپای سوریا و چەند بنکەیەکی نهێنی ئێرانییەکانی کردووەتە ئامانج.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this