
وێنە: DW
SNN
ئەو دەمامک و دەستکێشانەی کە یەکجار بەکاردێن، لەگەڵ بوتڵی پاکژکەرەوە لەسەر شەقام و کەناردەریا و تەنانەت ناو باخچە و سەوزاییەکانی چەندین وڵات فڕێدراون و ژینگەیان پیسکردووە.
رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی باس لەوەدەکات، لە چەندین وڵاتی جیهان پاشماوە پزیشکییەکانی پەیوەندیدار بە رێکارە خۆپارێزییەکانی دژ بە کۆرۆنا، ژینگەی ناوچەکانیان پیسکردووە و ئەم دیاردەیەش هەر لە شارێکی بچووکی وەکو کالاماتا لە یۆنان، تا شارە گەورەکانی وەکو نیویۆرکی ئەمریکا و لەندەن لە بەریتانیا بینراون.
ژینگەپارێزانی شاری هۆنگ کۆنگی چینیش لە هەڵمەتێکیاندا بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکانی سۆکۆ، 100 دەمامکیان هەڵگرتووەتەوە کە هاووڵاتیان لە کەناردەریادا فڕێیان دابوو.
ژینگەپارێزان سەرباری جەخت کردنەوە لە گرنگی دەمامک و دەستکێش و کەلوپەلەکانی دیکەی خۆپارێزی لەم بارودۆخەدا کە پەتای کۆرۆنا باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، نیگەرانن لەوەی ئەو پاشماوانە زیانی بۆ ژینگە هەبووە و بووەتەهۆی پیسبوونی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17