ئارسر پشکنینی پزیشکی لە یۆڤانتۆس بۆ دەکرێت

0
698
ئارسر و پیانیچ

SNN Sport

 

شەوی رابردوو پاش یەکسانبوونی یانەکەی بە یانەی سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، ئارسر میلۆی بەرازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە سەردانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی یۆڤانتۆسەوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئارسر پاش گەیشتنی بە تۆرینۆی ئیتاڵی، ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی لە کلینیکی ئەو یانەیە بۆ دەکرێت و دەبێتە یەکەم گرێبەستی نوێی یانەکە لەم وەرزە.

 

هەر بە پێی زانیاری رۆژنامە ئیتاڵیەکە کە زۆر نزیکە لە خانمە پیرەکەوە، یاریزانی بۆسنی یانەی یۆڤانتۆس پیانیچ، ئەویش رێککەوتووە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات و ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە  لە شاری تۆرینۆ کە لە لایەن پزیشکێکی یانە کەتەلۆنیەکەوە بۆی بکرێت و روانەی ئیتاڵیا بکرێت.

لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی” رێککەوتنەکە بە تەواوی کراوەو هەموو شتێک بە رێگایەکی باش دەڕوات، بەڵام رۆژنامەکان زانیارییان لەسەر وردەکاری گۆڕینەوەی ئەو دوو یاریزانە لە نێوان یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە نیە.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو یەکسانبوونێکی تری دژی یانەی سەلتاڤیگۆ تۆمارکرد، ئارسر لەسەرەتای یاریەکەوە یەدەگ بوو.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this