لە هەڵەبجەوە یادی كیمیابارانی سەردەشت كرایەوە

0
636

SNN- عەلی حەمە سەعید

ئەمڕۆ یەك شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و بەرپرسانی حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، یادی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە كرایەوە و پەیامی هاوخەمی هەڵەبجە گەیەندرایە شاری سەردەشت.

لە مەراسیمەكەدا كە لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، هۆشمەند موراد، بەناوی كەسوكاری شەهیدان و هاووڵاتیانی هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوکردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكرد “شاری سەردەشت و هەڵەبجە هەردووكیان ئاوێتەی یەك خەم و ئازار بوون بە دەستی یەك رژێمی تاوانکار، كە تا ئێستاش قوربانیانی ئەو تاوانە بەدەست ئێش و ئازارەكانیانەوە دەتلێنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو: وەك كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە پەیامی هاوخەمی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی سەردەشت دوپاتدەكەینەوە ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەمانتوانی لە نزیكەوە بەشداری هاوخەم و مەراسیمی ساڵیادی كیمیابارانی سەردەشت بكەین، بۆیە لێرەوە لەسەر مەزاری شەهیدانەوە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەجدی كار لەسەر نەهێشتنی چەكی كیمیایی بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تاوانی وەك كیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت دووبارە نەبێتەوە.

لە رۆژی 28ی حوزەیرانی ساڵی 1987 لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بە چەكی كیمیایی هێرشی كردە سەر شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 110 كەس بە گازی كیمیایی گیانیان لە‌دەستدا و لە كۆی 12 هەزار دانیشتووی شاری سەردەشت، هەشت هەزار  كەس بریندار بوون، تا ئێستاش بەشێك لەو بریندارانە بەدەست ئێش و ئازارەكانیانەوە دەتلێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this