کازمی چەند بڕیارێکی بەپەلە دەنێرێت بۆ پارێزگاکانی عێراق

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوسراوێکی بەپەلەدا ئاگاداری پارێزگاکانی هەموو عێراق دەکاتەوە کە بێ رەزامەندی خۆی نابێت هیچکام لە پۆستەکانی جێگری پارێزگار و قایمقام و چەند پۆستێکی تر بگۆڕدرێن.
مستەفا کازمی نوسراوەکەی بە جۆرێک کردووە کە هەموو پارێزگاکانی عێراقی پەیوەست کردووە بە جێبەجێکردنی فەرمانەکە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی جیا نەکردووەتەوە.
لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عیراقدا هاتووە کە هەریەک لەپۆستەکانی (جێگری پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەکان) نابێت بێ پرسی خۆی گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
هەر بەپێی فەرمانەکەی حکومەتی عێراق، پۆستەکانی (بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی، بەڕێوەبەری گشتی پەرەوەردە، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان) لەبەرئەوەی پۆستی گرنگن، دەبێت سەرۆکوەزیران رازی ببێت پاشان بگۆڕدرێن.

وێنەی فەرمانەکە
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17