گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1647
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  یەکشەممە 28/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • هەڵەیەکی کوشندە.
  • سەلتاڤیگۆ 2-2 بەرشەلۆنە.
  • لێدانێکی راستەوخۆی لێهاتووانەی ئەسپاس دوای ئەوەی یاریزانان جیدارەکە تێک دەدەن و  نازناوەکە لە یانەی بەرشەلۆنە دووردەخەنەوە سەرەڕای بلیمەتی میسی و دوو گۆڵی سوارێز   یانەکە 2 خاڵی تر لەدەست دەدات.
  • ئیسپانیۆل- ریاڵ مەرید 11:00
  • یانەی ئیسپانیۆل ئەبیلاردۆی راهێنەری پێش یاری ریاڵ مەدرید دووردەخاتەوە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو ساوڵ و کۆستا پلەی سێیەمی بۆ یانەکەیان بەهێزتر دەکەن.
  • ئارسر میلۆ سەفەری شاری تۆرینۆی ئیتاڵی دەکات لەگەڵ پزیشکێک.

سپۆرت:

 

  • لە خەیاڵەوە بۆ بێهیوایی.
  • سەلتاڤیگۆ 2-2 بەرشەلۆنە.
  • بە یاریکردنی ریکی پویگ و فاتی یانەی بەرشەلۆنە یارییەکەی زیاتر سەرنجڕاکێش و چالاک ئەنجام دەدات،بەڵام بلیمەتی میسی و دوو گۆڵی سوارێز یەکلاکەرەوە نەبوون بۆ وەرگرتنی دوو خاڵی تر.
  • ئەمڕۆ ئارسر و پیانیچ پشکنینی پزیشکی لە تۆرینۆ ئەنجام دەدەن.

مارکا:

  • رێگاکە کراوەیە بۆ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە جارێکی تر لە سەردانیدا بۆ سەلتاڤیگۆ 2-2 یەکسان دەبێت و ئەگەر ریاڵ مەدرید ئەمشەو لە ئیسپانیۆل بباتەوە بە جیاوازی 2 خاڵ جێیدەهێڵێت.
  • گۆڕینەوەی ئارسر بە پیانیچ تەنیا هەنگاوێکی ماوە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو جارێکی تر لۆرێنتی یەکلاکەرەوە بوو.
  • یاری ئەمشەوی نێوان ڤالنسیاو ڤیاریاڵ داهاتووی سیلادسی راهێنەری ڤالنسیا یەکلایی دەکاتەوە.

 

ئاس:

  • تامودازۆ و ئاسپاس.
  • ( رۆژنامەکە مەبەستی تامودۆی هێرشبەری پێشووی ئیسپانیۆلە کە پێشتر گۆڵی لە بەرشەلۆنە کردو ریاڵ مەدرید ساڵی 2007توانی نازناوەکە بباتەوەو ئەمجارەش ئەسپاس دووبارەی کردەوە.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو جارێکی تر لۆرێنتی یەکلاکەرەوە دەبێت.
  • یاریزانانی زیدان سەردانی ئیسپانیۆل دەکەن کە دوێنێ ئەو یانەیە راهێنەرەکەی دوورخستووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this