“هاووڵاتیانی 15 گوندی زاخۆ و دهۆک بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئاوارەبوون”

0
279

SNN

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا هاووڵاتیانی 15 گوند لە نێوان زاخۆ و دهۆک بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاوارەبوون.

کاتح رکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە ماڵپەڕی بەغداد یەومی راگەیاند: “لە ماوەی تەنها 48 کاتژمێری هێرشەکاندا، هاووڵاتیانی 15 گوند لە نێوان زاخۆ و دهۆک ئاوارەبوون و ماوەی دوو هەفتەشە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لێدان لە پەکەکە بەردەوامە و تائێستا ئۆپەراسیۆنەکە رانەگیراوە”.

ناوبراو وتوشیەتی: “بەداخەوە تائێستا هیچ هەڵوێستێکی کرداری لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقییەوە نەبووە بەمەبەستی راگرتنی ئەو هێرشانە.”

رۆژی 15-ی ئەم مانگە، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژ بە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و بە فڕۆکەی F16 بۆردومانی دەیان ناوچەی کرد و چەند هێزێکی کۆماندۆشی بۆ پاڵپشتی زەمینی ئەو ئۆپراسیۆنە هێناوەتە ناو خاکی هەرێمەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this