لە عێراق دوو هەزار و 140 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
226

SNN

ئەمڕۆ  دوو هەزار و 140 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 96 کەسی دیکەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی راگەیەندراویکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە: زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری زیقار بووە کە 282 حاڵەت بوون.

ئاماری ناوچەکانی دیکەش بەمجۆرە بوون: (کەرخ  193 تووشبوو، توب 157 تووشبوو، نەجەف 108 تووشبوو، سلێمانی 289 تووشبوو، هەولێر 56 تووشبوو، دهۆک 3 تووشبوو، کەربەلا 65 تووشبوو، کەرکوک 29 تووشبوو، دیالە 103 تووشبوو، واست 76 تووشبوو، بابل 104 تووشبوو، بەسرە 221 تووشبوو، میسان 105 تووشبوو، دیوانیە 86 تووشبوو، زیقار 282 تووشبوو، ئەنبار 15 تووشبوو، نەینەوا 9 تووشبوو، سەڵاحەدین 4 تووسبوو، موسەنا 11 تووشبوو).

هەر ئەمڕۆ لە عێراق هەزار و 184 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات 96 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە 17 حاڵەت لە سلێمانی و یەک لە هەولێر و 4 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە کەرکوک هەبووە.

بەو پێیەش تا ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، 21 هەزار و 122 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 756 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this