لەپەخشی راستەوخۆدا پەیامنێرێکی CNN هێرشی چەکدارانەی دەکرێتە سەر

0
2182

SNN

پەیامنێری کەناڵی CNN لە ساوپاولۆی پایتەختی بەرازیل لەکاتی گواستنەوەی هەواڵەکاندا و لە پەخشی راستەوخۆیدا لەلایەن کەسێکی چەکدراوە هێرش دەکرێتە سەری و پەخشە راستەوخۆکە دەپچڕێت.

لە درێژەی رووداوەکە سایتی CNN، ئاماژە بەوە دەکات کە پێشکەشکارێکیان لە بەرازیل بەناوی برونا مارسیدۆ، کاتێک کەسێک لە پەخشی راستەوخۆیدا هەڵدەکوتێتە سەری و چەقۆیەکی بەدەستەوەیە داوایی لێ دەکات کە پارەکانی بداتێ لەگەڵ مۆبایلەکەی، بۆیە ئەویش تەواوی ئەو شتانەی کە دزەکە داوای لێ کردووە پێی دەدات و دواتر هەڵدێت.

CNN، ئاماژە بەوە دەکات کە “مارسیدۆ بارودۆخی باشەو و دووبارە گەراوەتەوە سەر کارەکەی، پۆلیسی ناوچەکەش دەستیانکردووە بە لێکۆلێنەوەی سەرەتای”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this