وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: له‌ كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن

0
229
لۆگۆى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ | فۆتۆ: SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد: له‌ رۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى پێنجه‌مى په‌یمانگاكان و تاقیكردنه‌وه‌ى 12ى ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت، بەڕێز پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌دره‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاى هەولێر، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد وەک رێکارێك بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریدا پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر رابگه‌یه‌نێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this