ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید شکستی بە ئیسپانیۆل هێناو بەرشەلۆنەی جێهێشت

0
575
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

 

لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید سوودی لە یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە بە سەلتاڤیگۆ بینی و توانی 1-0   لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 2خاڵ زیاد بکات.

یاریەکە لە یاریگای یانەی ئیسپانیۆل ئەنجامدرا، یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم چەندین دەرفەتی ئاسانی لە دەستداو توانی تەنیا گۆڵێک لە خولەکی 45  لە لایەن کاسێمێرۆ بکات و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی شاهانە بە ئاستی گێمی یەکەمەوە دەرنەکەوت هەرچەندە هەوڵی گۆڵی زیاتری دەدا، یانەی ئیسپانیۆل-یش دەیویست گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە و خاڵێکی بە نرخ لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەویش سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.

 

ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بووە 71 خاڵ و بە جیاوازی 2  خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەی دووەمی خولەکەوەیە.

یانەی ئیسپانیۆل-یش زیاتر لەدابەزین نزیکبووەوەو لە 32 یاری 34 خاڵی لەم وەرزە کۆکردووەتەوەو لە پلەی 20 و کۆتایی خولەکە دەبینرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this