نەخۆشخانەی هیوا ئامێری پلازمای خوێن دەداتە تەندروستی گەرمیان

0
176

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌ سلێمانى ئامێرى ئاماده‌كدرنى پلازماى خوێن بۆ تووشبوانى كۆرۆنا ده‌داته‌ ته‌ندروستى گه‌رمیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ڵێن له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌كارى بهێنن و داواكارییه‌كه‌ش ئاراسته‌ى هاووڵاتیان ده‌كرێت.

د. سیروان محه‌مه‌د به‌ SNNى راگه‌یاند: دوای ئەوەی داوایی هاوکاریمانکرد، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانییه‌وه‌ ئامێری تایبەتی ئامادەکردنی پلازمای خوێن گەیەندرایە بانکی خوێنی تەندروستی گەرمیان.

دکتۆر سیروان وتیشى “ئه‌و ئامێره‌ سودێكى باشى ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ئاماده‌كردنى پلازماى ئه‌وانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا بۆ خزمەتی نەخۆشانی کۆرۆنا به‌كارده‌هێنن و دوو ئامێرى دیكه‌ش ده‌کڕین”.

هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان داوا له‌ هاووڵاتیان و خێرخوازان ده‌كات ئه‌وانه‌ى هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان یاخود ئیداره‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستییه‌وه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوازێكى رێكوپێك بتوانن لێى سوودمه‌ندبن.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this