تەندروستی جیهانی “کۆرۆنا لە عێراق لەکۆنترۆڵ دەرچووە”

0
418

SNN

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پەتای کۆرۆنا لە عێراق لە دەست کەرستی تەندروستی و حکومەت دەرچووەو رۆژانە ژمارەکان لە هەڵکشاندان بەبێ بوونی رێکاری پێویست.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ژمارەی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان، بە تایبەت ئەوانەی پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەیە، لە ئاستی خۆی تێپەڕیوە.

ئەدهەم ئیسماعیل هەروەها رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر خراپە و پەتای کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە، تا ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 756 کەس گیانیانلەدەست داوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this