تەنیا حەوت ملیۆن دینار وەك پارەی هاندان بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە كۆكراوەتەوە

نەخۆشخانەی وەفا تایبهت به كۆرۆنا لە هەڵەبجە | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی پێشووی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاردرا كە وەك هاوكارییەك هاندان بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی وەفا خەرجبكرێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن رێكخراوێكی خێرخوازییەوە تەنها حەوت ملیۆن دینار دابینكراوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی پێشووتری ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بڕیار لەسەر خەرجكردنی پارەی هاندان بكرێت بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە لە نەخۆشخانەی (وەفا)ی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا كاردەكەن، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە كارێكی ئەوتۆیان بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها لەلایەن رێكخراوێكی خێرخوازییەوە بڕی حەوت ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە و هەر ئەو رێكخراوە خۆیشی دابەشی كردووە بەسەر پزیشكان و كارمەندانی ناو نەخۆشخانەكە كە نزیكەی 60 پزیشك و كارمەند دەبن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە سەرمایەداران و خێرخوازان دەكەین كە هاوكارمان ببن بۆ ئەوەی بتوانین لەو رێگەیەوە بڕێك پارە كۆبكەینەوە و وەك پارەی هاندان دابەشی بكەین بەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا كە لە پێناو تووشبووانی كۆرۆنا لە سنورەكەدا ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان خستوەتە مەترسییەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17