بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵ و پارتى کۆدەبێتەوە

0
301

SNN-هەوراز ئەحمەد

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى هەولێر سەردانى کۆمەڵى ئیسلامى دەکات و کاتژمێرى 3ى پاش نێوەڕۆش لەگەڵ مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆدەببێتەوە و دوا پێشهاتەکانى هەرێم و عێراق و دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

دلێر عەبدولخالق، ئەندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان بە SNNی راگەیاند: “کاتژمێر 11 ى پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندێکى باڵا لە بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى کۆمەڵى ئیسلامى دەکات لە شارى هەولێر دواتر بۆ پاش نیوەڕۆکەى لەگەڵ مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆدەبێتەوە بە مەبەستى گفتوگۆ کردن لە بارەى هەلومەرجى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ئەو مەترسیانەى لەسەر هەرێمى کوردستان هەیە و پەیوەندیەکانى هەرێم و بەغدا، لە هەمووشى گرنگتر بۆ خێرا کردنى پرۆسەی چاکسازى گشتگیرە”.

وتیشى: “لە دوو رۆژى داهاتوودا شاندێکی باڵا لە مەکتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات کە هەموو ئەم کۆبوونەوانە بۆ ئەوەیە چۆن بە هەموومان بتوانین پرۆسەى چاکسازى گشتگیر کارا بکەین بۆ رەوینەوەى ئەو مەترسیانەى لەسەر هەرێمى کوردستان هەیە و بەهێز کردنەوەى پێگەى کورد لە بەغدا پێویستە هەرێمى کوردستان چاکسازى بکات و ئەو چاکسازیەش نەبێتە هۆى بڕینى قوتى مووچەى خەڵک و ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین”.

جێگاى ئاماژە پێکردنە لە دوێنێ یەکشەممەوە بزوتنەوەى گۆڕان دەستى بە زنجیرەیەک کۆبونەوە کردوە بڕیارە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیە کاریگەرەکانى هەرێم کۆبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this