گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1218
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  دووشەممە 29/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • بلیمەتێک حوکمی خولی ئیسپانیا دەکات.
  • بە گۆڵێکی کاسێمێرۆ و پاسێکی نایابی بنزیمە بە پاژنە پێ، یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیای بەهێزتر کرد.
  • ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە پەیمانی ئەوەیان داوە تا کۆتایی خولەکە بجەنگن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

ئاس:

  • پاژنەپێی پێشەنگ.
  • کاسێمێرۆ گۆڵ لە یانەی ئیسپانیۆل دەکات دوای ئەوەی بنزیمەی بلیمەت تۆپی بە پاژنەپێ پێدەدات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەوە دێت.

سپۆرت:

  • واژۆی کرد.
  • پیانیچ بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی بۆ کراو تەنیا راگەیاندنی رەسمی ماوە.
  • یاریزانە بۆسنیەکە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تەواو دەکات ئینجا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.
  • فرۆشرا!
  • لە دوای تەنیا دوو ساڵ، ئارسر” چاڤی نوێ” یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و بەرازیلیەکە دەچێتە یانەی یۆڤانتۆس بە گرێبەستێکی ئاڵووگۆڕ.
  • پیکێ هەموان ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت” ئێمە بەرشەلۆنەین تا کۆتایی دەجەنگین”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • خۆمان بەدەستەوە نادەین.
  • پاش یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە 2-2 لە بالایدۆس دژی سەلتاڤیگۆ، پیکێ رایدەگەیەنێت” خۆمان بە دەستەوە نادەین و تا کۆتایی خولەکە دەجەنگین”.
  • پیانیچ بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە تۆرینۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامداو تەنیا راگەیاندنی رەسمی ماوە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە.
  • ئارسریش دوای دوو ساڵ یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this