ئەڵمانیا بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پلاستیک قەدەغە دەکات

0
518

SNN

حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەو پێداویستییە پلاستیکییانەی قەدەغەکرد کە بۆ یەک جار بەکاردەهێندرێن.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، بڕیارەکە زەرفی پلاستیکی و قاپ و کەوچک و چەتاڵی پلاستیک و گوێ پاککەرەوە و چەندین کەرەستەی رۆژانە دەگرێتەوە، ئەو بڕیارەش لەسەر پێشنیازێکی یەکێتی ئەوروپایە بە ئامانجی ئەوەی خاشاکی پلاستیکی کەمبێتەوە و چیتر نەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە،

سڤینیا شۆڵز وەزیری ژینگەی ئەڵمانیا  لەوبارەیەوە وتی: “ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی پلاستیکی بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لەکاتێکدا کە 20%ی خاشاک لە باخچە و پارک و جێگا گشتییەکانی ئەڵمانیا لە پلاستیک پێکدێن.

پلاستیک دەیان ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە و نەمانی لە ژینگەدا، لەچەندین لێکۆڵینەوەدا پشتڕاستکراوەتەوە لە جەستەی ماسی و باڵدار و گیاندارەکاندا وردیلەی مایکرۆسکۆپی پلاستیک دۆزراوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this