خێرخوازان مووچەی کارمەندانی تەندروستیی کەلار دابین دەکەن

0
384

SNN-سیروان حەسەن

بە هەوڵی خێرخوازان و ئیدارەی گەرمیان توانرا مووچەی دوو مانگی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دابین بکرێت.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند: بە هەوڵی خێرخوازان و ئیدارەی گەرمیان توانرا بڕی 60 ملیۆن دینار تەرخان بکرێت بۆ دابینکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستیی  پزیشکەکانی کەلار لەکاتێکدا کە دۆخی ئابووری زۆربەی کارمەند و پزیشکەکان ناجێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، وریا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌ كه‌لار به‌   SNNی راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ شارى كه‌لار 24 كاتژمێر ستافى پزیشكى به‌رده‌سته ‌و خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێشكه‌ش به‌ تووشبووان ده‌كه‌ن.

راشیگەیاند شێوازى ئه‌و سیسته‌مه‌ى دانراوه‌ به‌ پێى كاركردنه‌ و هه‌ر پزیشكێك یان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێكى ئیدارى هه‌شت كاتژمێر كارده‌كات و به‌ پێى ئاستى بڕوانامه‌كه‌ى پاره‌ى بۆ خه‌رج ده‌كرێت له‌و 60 ملیۆنه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان و خێرخوازانه‌وه‌ بۆیان دابینكراوه‌.

وریا محه‌مه‌د باسیشى له‌وه‌كرد، به‌ پێى پڕۆژه‌كه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ى دوو مانگه‌ كاره‌كان زۆر به‌ باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه‌ ستافه‌كان كه‌موكورتیان نییه‌ و پێكهاتوون له‌ پزیشك، یاریده‌ده‌رى پزیشك، پزیشكى بێهۆشكار، كارمه‌ندى تاقیگه‌، لایه‌نى ئیدارى و كارگوزار و 24 كاتژمێریش له‌ ئه‌ركدا ده‌بن.

ئه‌و ستافانه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى له‌ كه‌لار دانراون هه‌موویان خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن و به‌شێكیان پێشتر به‌ شێوه‌ى خۆبه‌خش هاوكارى حكوومه‌تى كردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this