یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر کۆدەبنەوە

0
510

SNN-هەوراز ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە.

بێستوون سابوراوای ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە SNNی راگەیاند: یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە بە ئامانجی یەکڕیزی و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم.

وتیشی: لەو چوارچێوەیەدا کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکێتی لە بارەگای کۆمەڵ لە شاری هەولێر لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەو حزبە کۆدەبێتەوە.

پێشتر شاندێکی یەکێتی لەگەڵ یەکگرتوو کۆبووەوە و بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتوودا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this