
ئارسر
SNN Sport
ئێوارەی ئەمڕۆ بەفەرمی ئارسر میلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەی بەرەو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جێهێشت و گرێبەستێکی بۆ ماوەی 5 ساڵی داهاتوو لەگەڵ خانمە پیرەکە واژۆ کرد.
نرخی چوونی ئارسر بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ بووە لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تری زیادەو ئەو یاریزانە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام دەبێت و دواتر بە یەکجاری پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا تا 4 ساڵی داهاتوو بردە ریزەکانییەوەو نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 400 ملیۆن یۆرۆیە.
دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، ئارسر لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی”سوپاسی یانەی یۆڤانتۆسی گەورە دەکەم بۆ گرنگیدانی بە من،چەندین ئاڵنگاری لەپێشمانە، لەگەڵ بیانکۆنێری بەسەریدا سەردەکەوین،ئێستا تەرکیز دەخەمە سەر ئەو ئامانجەی تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بەرشەلۆنە هەمە،تەرکیز دەخەمە سەر ئەوەی کە لە ئێستادا هەیە، لەگەڵ بەرشەلۆنە ئامانجی گرنگمان هەیەو بەردەوام دەبین تا کۆتایی وەرز بۆ پێشکەشکردنی هەموو شتێک لەگەڵ هاوڕێکانم و هەموو هاندەران، سوپاسی پشتگیریتان دەکەم سبەی بمانبینن”.
ئارسر ماوەی دوو وەرزە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات، توانیویەتی لە 72 یاریدا 4 گۆڵ بکات و 6 ئەسیستیشی هەبووە.
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش