به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا و 65 پزیشك و كارمه‌ند له گه‌رمیان تووشى كۆرۆنا بوون

نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا 713 هاووڵاتی تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكى كه‌لارن و له نێویشياندا به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا و 64 پزیشك و كارمه‌ندى دیكه‌ى ته‌ندروستى هه‌یه.
وریا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار به (SNN)ى راگه‌یاند: “تاوه‌كو ئێستا له سنوورى گه‌رمیان 65 كارمه‌ند و پزیشك تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون”.
وتیشى: “به‌نده یه‌كێكم له‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌كه بووم ئێستا له قۆناغى كۆتایى تێپه‌ڕاندنى كۆرۆنام، تووشبوونی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ تووشبووان بوون به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم، “له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا 713 هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 153 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 13 هاووڵاتیش گیانیان له ده‌ستداوه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پاریس سانجرمان بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا
2020-04-30 -
کۆرۆنا مەکینەکانی ئەڵمانیای پەکخستووە
2020-06-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17