هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ سلێمانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌

0
196
وێنە،-ئەردەڵان-محەمەد--ئەرشیف

 

ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport

 

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارى نه‌كراوه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانى سلێمانى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ده‌ستى پێكردووه‌.

 

دیار محه‌مه‌د سدیق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ئه‌وه‌ى به‌(SNNsport)  راگه‌یاند:” سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستى پێكردووه‌ و له‌ قۆناغى كۆتاییدا ته‌نیا واده‌ى رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و یاسایه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاشكرا ده‌كرێت ماوە، بۆیه‌ بڕیاره‌ له‌ نزیكترین كاتدا واده‌ى رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكرێت”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” بڕیاره‌ هه‌ر یه‌كێتییه‌ك له‌ سێ كه‌س پێك بێت كه‌ پێكهاتوون له‌ سه‌رۆك و جێگر و به‌رپرسی دارایی، هه‌روه‌ها به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى عێراقیش هه‌ڵده‌بژێرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this