گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 30/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1313
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  سێشەممە 30/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئاتلەتیکۆ مەدرید وەکو بەرمیلە باروت دەگاتە بەرشەلۆنە.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە کاتێکدا رووبەڕووی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە کێشە لە نێوان کیکی سیتین  و  یانەکەو یاریزانان هەیەو لە قەیرانێکی تەواودان.
  • یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە 3 خاڵی یاریەکەیە لە کامپ نۆ، ئەگەر نەیتوانی بەدەستی بهێنێت ئەوا وەکو پاڵێوراو نامێنێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
  • یانەی مایۆرکا رووبەڕووی سەلتاڤیگۆ دەبێتەوەو کۆتا هیوای هەیە بۆ مانەوە لە خولەکە.
  • بنزیمە یەکێک لە حەوت شتە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم یاریانەی دوایی نیشانیدا.
  • فەرەنسیەکە دوای ئەو پاژنە پێی کە توانی گۆڵێک بۆ کاسێمێرۆ دروست بکات،کاری ئەوی زیاتر تەواوتر کردووە.

ئاس:

  • دادوەری لالیگا.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دۆخێکی نایابدا دەگاتە کامپ نۆ، یانەکە دوور بیر دەکاتەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکەو ئاڵۆزی لە نێوان کیکی سیتین و  یاریزانەکان هەیە.
  • سیمیۆنی بە شوێنی یەکەم بردنەوە دەگەڕێت لە ناو یاریگای کامپ نۆ.
  • یانەی ڤالنسیا سیلادسی راهێنەری لە پۆستەکەی دورخستووەتەوە دوای دۆڕانیان بە ڤیاریاڵ.
  • بنزیمە بە رێژەی لە %41 بەشداری لە گۆڵەکانی یانەکەی کردووە لەم وەرزە لە لالیگا.
  • یانەی ئینتەرمیلان گرێبەست لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی دەکات.
  • بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس کۆتاییان بە گواستنەوەی پیانیچ و ئارسر هێنا.

 

سپۆرت:

  • زۆرترین هەوڵ.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە ناوەڕاستی قەیرانێکدا لە نێوان سیتین وشاندی یانەکەی و یاریزانەکان رووبەڕووی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
  • بلاوگرانا پێویستی بە 3 خاڵ هەیە لە کامپ نۆ بۆ ئەوەی لە کێبڕکێکردن بمێنێتەوە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • خولی ئیسپانیا بەردەوامی هەیەو بەرشەلۆنە پێشوازی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی نازناوەکە بباتەوە نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
  • سێرجی رۆبێرتۆ و بۆسکێتس دەگەڕێنەوە بۆ لیستی یاریزانەکان.
  • سیتین:” هەموومان نابێت خۆمان بە دەستەوە بدەین”.
  • پیانیچ و ئارسر میلۆ گۆڕینەوەیان پێدەکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this