راهێنەری نەجەف 100 ملیۆن دیناری یانه‌ی زاخۆ  رەتدەکاتەوە

0
226
حەسەن ئەحمەد

SNN Sport

حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف ، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆفه‌ری راهێنانی یانه‌ی زاخۆی ئاشكرا كرد

حه‌سه‌ن  ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانێكیدا بۆ یه‌كیك له‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی عێراق وتی ” ئۆفه‌رێكم پێشكه‌ش كرا بۆ وەرگرتنی مەشق و  راهێنانی یانه‌ی زاخۆ له‌ وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق ، به‌ڵام ئۆفه‌ره‌كه‌م ره‌تكرده‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی ” هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌ها داراییه‌كه‌ی ، چونكه‌ یانه‌كه‌ 100 ملیۆن دیناری پێشكه‌ش كردم ، ئه‌مەش شایسته‌ی ناوی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د و كاروانی راهێنانی نیه‌ “.

جێی باسه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ ” الشاطر “( ژیر )حه‌سه‌ن ” راهێنه‌ری تیپی یانه‌ی نه‌جه‌فه‌ له‌ ئێستادا و ئیداره‌ی یانه‌كەی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كردووەته‌وه‌ بۆ وه‌رزێكی تر .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this